له وه‌شانی 5ی ئه‌پڵكه‌یشنی ڤایبه‌ردا تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی (Video Calling) زیادكراوه كه ڕێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات بتوانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ له ڕێگه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ببه‌ستن.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ڤایبه‌ر ده‌ڵێت: “دوای دوو ساڵ له هه‌وڵدان و تاقی كردنه‌وه ، ئێستا مێسنجه‌ره‌كه‌مان ئاماده‌یه بۆ په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و
به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سود له‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه وه‌رگرن به‌ڵام ته‌نها به هه‌بوونی هێڵێكی ئینته‌رنێتی خێرا ده‌توانن په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی به كواڵێتی HD ببه‌ستن”
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی كه باسكرا . خزمه‌تگوزاری (QR Code) زیادكراوه كە لە ڕێگەیەوە دەتوانی ئاڵوگۆڕی ناوه‌كان له مۆبایلێكه‌وه بۆ مۆبایلێكی دیكه بكەی
ڤایبه‌ر له ساڵی 2010دا له‌لایه‌ن چوار ئیسرائیلییه‌وه دروستكراوه و له شوباتی 2014دا له‌لایه‌ن كۆمپانیا ڕاكوتێن-ی ژاپۆنییه‌وه به بڕی 900 ملیۆن دۆلار كڕدرا و له ئێستادا به‌كارهێنه‌رێكی چالاكی زۆری هه‌یه.
ڤایبه‌ر بۆ ئای ئۆ ئێس
داونڵؤدى بكه
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء