سڵاوى خوداتان لێبێت
هاوڕێیان لهم بابهته باس له IOS 8 دهكهین به ڕوونى
هەوڵ دەدەین لەم بابەتە باشترین و نوێترین ١٠ گۆرانکاریتان پێ ئاشنا بکەین
پاشانین بابەت لە نوێ کردنەوە بەردەوام دەبێت و گۆرانکاری تر زیاد دەکەین.
١- Photos
![[وینه: photos_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/photos_icon_2x.png)
فۆتۆس چەند نوێکاریەکی بنچینەیی بۆ زیاد کراوە کە ئاسانکاری دەکات لە گەران
بەدوای وێنەکان و پاشەکەوت کردنیان. یەکێ لە تایبەت مەندیەکان iCloud Photo
Libraryیە, کە وا دەکات هەر وێنەیەک یا ڤیدیۆیەک بگریت ئەوە راستەوخۆ لە
ئایکلاود پاشەکەوت دەبێت بەبێ تێکچوونی کوالیتی لە هەموو ئامێرەکانت وەک
ئایفۆن, ئایپاد, ماک و ویندۆس بەردەست دەبێت
![[وینه: icloud_photo_library_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/icloud_photo_library_icon_2x.png)
وەهەروەها دەشتوانی بگەرێی بەدوای وێنەکان بەپێی کاتی گیرانیان. وە هەر
گۆرانکاریەک بکەی لە وێنەکان وەک دەستکاری کردنیان راستەوخۆ لەسەر
ئامێرەکانی تریش نوێ دەبنەوە.
![[وینه: library_gallery2_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/photos/images/library_gallery2_2x.jpg)
یەکێ لە نوێکاریە هەرە ناوازەکان بریتیە لە دەستکاری کردنی وێنەکان و
رێکخستنیان. ئێستا هەموو ئامرازەکانی دەستکاری کردنی وێنە وەک : فیلتەر,
رۆشنایی, کرۆپ, کۆنتراست و زۆری تر هەمووی لە فۆتۆس بەردەستە,
بەچەشنێک هیچ پێویستت بە پرۆگرامی تر نابێ بۆ دەستکاری کردنیان بە چەشنێک
زۆر کەم پێویستت بە کۆمپیوتەر دەبێ.
![[وینه: capture_adjust_tune_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/photos/images/capture_adjust_tune_2x.jpg)
دوا نوێ کاریش بریتیە لە تایم لاپس مۆد, گەر شارەزایت لە فۆتۆگرافی هەبێت دەزانیت ئەمە بۆ چیە, بۆ ئەوانەی نازانن, تایم لاپس رێژەیەکی زۆر وێە دەگریت و پاشان پێکەواین دەلکێنێت و وەک ڤیدیۆی لێ دێت. وە دەشتوانی شتێکی تریش بکەیت. وێەکان پێکەوە ستاک دەکەیت لە کۆمپیوتەر و شتێکی ناوازەت بۆ دەردەچێت خاسەتەن بۆ ئەستێرە.
من وێنەیەکم گرتووە بە کامێراکەم هی ئەستێرەیە, نزیکەی ٣٠٠ وێنەم گرت لە خیلالی ٣ کاژێر پاش ستاک کردن شتێکی ناوازە دەرچوو, فەرموو سەیری بکەن و پێم بڵێن راتان چیە لەسەری؟
https://www.flickr.com/photos/dnature/12837476985/
٢- Massages
![[وینه: messages_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/messages_icon_2x.png)
مەسیج هەمیشە ئاپێکی سەرەکی ئایفۆن بووە, بەلام لەگەل ٨ دەبێتە یەکێ لە باشترین ئاپەکان بەوەی چەندین خزمەت گوزاری نوێی بۆ زیاد کراوە (هەموو خزمەت گوزاریەکانی وەک سناپ چات, وەتسئاپ و ئەوانی تیایە).
-دەتوانی ئێستا نامەی دەنگی بنێرێت بە داگرتنی ئایکۆنی میک لە تەنیشت شوێنی نوسین.
-وێنەو ڤیدیۆ زۆر بە ئاسانی دەنێردرێت ئەویش بە پەنجە بەرزکردنەوە لەسەر ئایکۆنی کامێرا راستەوخۆ دەست دەکات بە گرتنی بەمەش هیچ شتێ لەدەست نادەیت.
-گروپ مەسیجیش پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە بەوەی دەتوانی ئێستا خەلک لاەی,زیاد کەیت, گروپێک سایلنت کەیت یان شوێنی یەکتر بلاوە پێ بکەن.
-ئێستا دەتوانی هەموو ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بنێریت کە پێشوو تر بۆ کەسێکت ناردووە, هەمووی لە یەک شوێن.
-وە دەتوانی چەندین وێنەو ڤیدیۆ بنێریت لە یەک کاتدا.
![[وینه: hero_image_2x.png]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/messages/images/hero_image_2x.png)
٣- Design
![[وینه: design_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/design_icon_2x.png)
لە ٧ گەلێ نوێکاری هەبوون, ٨یش نوێکاری زیارتی بۆ ئەوانەی ٧ زیاد کردووە وەک:
-ئێستا کە نامەیەکت بۆ دێت دەتوانی راستەوخۆ لە بەشی نۆتیفیکەشین جوابی بدەیتەوە بێ ئەوەی بگەرێیتەوە بۆ ناو ئاپەکە. بەهەما شێوەش بۆ ئاپەکانی تری وەک مەیل و رۆژمێر و فەیسبووک و هتد.
![[وینه: interactive_notifications_gallery_screen...ges_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/design/images/interactive_notifications_gallery_screen_messages_2x.jpg)
-کاتێ مەلتی تاسکینگ دەکەیتەوە, لەبەشی سەرەوە, ئەو ناوانە دەبینیت کە زۆرترین پەیوەندیت هەیە لەگەلیان, بۆیە لە هەرشوێنێ بی زۆر بە ئاسانی دەتوانی پەیەەندنی دەنگی و نووسینیان پێوە بکەیت.
![[وینه: important_hero_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/design/images/important_hero_2x.jpg)
-لە ئاپی مەیل, ئێستا زۆر چوستر بیتاقەی تەیارە, مەوعید, ژمارەی تیل و هتد دەناسێتەوەو بە ئاسانی دەتوانی کارەکانت رایی بکەیت بێجگە لەوەی تەنها بە پەنجە لادان دەتوانی مەیل بسریتەوە یا فلاگی بکەیت.
٤- Keyboard
![[وینه: quicktype_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/quicktype_icon_2x.png)
کیبۆرد بەتەواوی نوێ کراوەتەوە لەرووی چوستی و چالاکی, ئێستا زیرەکتر بووە بەوەی دەزانی وشەی داهاتوو چیە پێش ئەوەی بینووسیت. بەلام ئەمە بۆ کوردی نابێت. زیرەکیەکەی بەشێوەیەکە کە:
-دەزانێت شێوازی نووسینی نامەت چۆنە.
-دەزانێت چۆن ئیمەیل دەنووسیت.
-دەزانێت بۆ کێ دەنووسیت (بەمەش شێوازی نووسین لەگەل کەسێکی رەسمی تر جیاوازە).
-دەشتزانێت باسی چ بابەتێ دەکەن.
خۆی سەرەتا بە باشی نازانێت, بەلام کە تۆ چەند پێی بنووسیت ئەویش ئەوەندەی تر زیرەکتر دەبێت.
![[وینه: predicts_screen_mail_what_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/quicktype/images/predicts_screen_mail_what_2x.jpg)
تەنها لەگەل ئەم زمانانە کار دەکات:
![[وینه: predictive_text_languages_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/predictive_text_languages_2x.png)
یەکێ لە هەرە گرنگترین گۆراناکاری نەک لە ٨ بەلکو لە مێژووی iOS ئەوەیە ئێستا دەتوانی کیبۆردی تر لە جیاتی کیبۆردی سەرەکی بەکار بێنی وەک سویفت ( ئەمە لە ئەندرۆید بوونی هەیە) بەمەش ئەپل دەرگاری بۆ گەشەپێدەران کردەوە.
![[وینه: third_party_screen_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/quicktype/images/third_party_screen_2x.jpg)
٥- Family Sharing
![[وینه: family_sharing_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/family_sharing_icon_2x.png)
ئەمە زۆر بەسوودە بۆ دایک و باوکان بە دەرەجە یەک. ئێستا بۆ نموونە خێرزانێک لە ٤ کەس پێک هاتوون, و هەموویان ئامێرەکانی ئەپلیان هەیە و هەمووشیان فامیلی شەیرینگیان چالاک کردووە, مندالەکان کاتێ لە ئەپ ستۆر دەیانەوێ ئاپێک بکرن, ئاگەداریەک بۆ ئایفۆنی باوک دەچێت کە ئایا رێگەیان پێ دەدات ئاپەکە بکرن یان نا کە ئەمە زۆر سوودی هەیە.
-هەمووشتان لە فۆتۆس وێنەکانتان دەتوانن شەیر کەن پێکەوە.
-لە رۆژمێر زۆر بە ئاسانی دەتوانن مەوعیدەکان کە پێکەوە هەتانە ببینن.
-دەشتوانی بزانی منالەکان لەکوێن + مۆبەکانیان داخەیت کە کاتی خەو هات

![[وینه: notification_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/family-sharing/images/notification_2x.jpg)
٦-iCloud Drive
![[وینه: icloud_drive_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/icloud_drive_icon_2x.png)
پێویست ناکات زۆر لەسەر ئەوە برۆم, چونکە وەک درۆپ بۆکس وایە, هەموو فایلێک دەتوانی هەلگریت تێیدا و لەهەرشوێنێ بی دەتوانی بەدەستیان بهێنیت.
٧-Health
![[وینه: health_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/health_icon_2x.png)
گەر تۆ کەسێکی وەرزشوانی و ئاپەکان بەکاردێنیت وەک رەنکیپەر, نایک, مای فیتنس پاش, برییز هتد, ئێستا هەموویان لە یەک شوێن کۆ دەبنەوە ئەویش لە هێلسە. واتە ئێستا دەتوانی لە یەک شوێن ببینی چەند رات کردووە, لێدانی دلت چەندە, چۆن دەنووی هتد. وە لەوانەشە مانگی ٩ ئەپل ئایوۆچ بلاو بکاتەوە.
٨- SpotLight
![[وینه: spotlight_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/spotlight_icon_2x.png)
پێشوو تر سپۆتلایتمان تەنها بۆ گەران بەدوای شتەکانی نێو ئایفۆن یان ئایپاد بەکاردێنا بەلام ئێستا دەتوانی بەدوای فیلم, برینی تکتی سینەما, دۆزینەوەی شوێن, هەوال هتد هەمووی بکەیت لە سپۆتلایت
![[وینه: news_screen_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/spotlight/images/news_screen_2x.jpg)
٩-Continuity
![[وینه: continuity_icon_2x.png]](http://images.apple.com/v/ios/ios8/a/images/hero-icons/continuity_icon_2x.png)
ئەمە تەنها بۆ ئەوانە بەسوودە کە ٢ ئامێر یان زیاتری ئەپلیان هەیە وەک ئایفۆن و ئایپاد و ماک.
بەهۆی ئەمەوە ئامێرەکانت بەردەوام لە پەیوەندین لەگەل یەک کاتێ لە نزیک یەکترن.
-هاندئۆف زۆر ئاسانکاری دەکات بۆ نموونە تۆ لەسەر مام خەریکی نووسینی لە پەیجس بەلام لە پر دەچیتە خوارەوە دەتوان لەوشێونەی کە کە ماک دەستت هەل گرت لەسەر ئایفۆنەکەت بەردەوام بی لە نووسین.
![[وینه: handoff_gallery_mail_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/continuity/images/handoff_gallery_mail_2x.jpg)
-کاتێک لە سەر ماک کار دەکەیت و ئایفۆن لە نێو شەحنە دورتر لە شوێنی کار کردنت, وە کاتێ تیلێکت بۆ دێت, پێویست ناکات ئایفۆنەکەت بێنی, بەلکو راستەوخۆ دەتوانی لەسەر ماک جواب دەیتەوە, یان یەپوەندی بکەیت. بەهەمان شێوەش بۆ ئایپاد.
![[وینه: calls_hero_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/continuity/images/calls_hero_2x.jpg)
- بێجگە لە ئایمەسیج, ئێستا دەتوانی تێکست مەسیج بکەیت لەسەر ئایپاد و ماک بە پشت بەستن بە ئایفۆن.
![[وینه: messages_hero_2x.jpg]](http://images.apple.com/euro/ios/ios8/a/screens/continuity/images/messages_hero_2x.jpg)
ئەمە کۆی گرنگترین نوێگاریەکان بوون لە ٨ بەلام لەگەل کات نوێکاری زیاتر دادەنێین لەم بابەتە.
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء