نوێ ھەموو شتێک دەربارەی کۆنگرەی ئەپڵ ٢٠١٥


ئەم جارەش گەیشتینە کۆتای کۆنفرانسی ٢٠١٥ لە مانگی پووشپەڕ دا ! ئەم جارەش ئەپڵ ئێمەی سەرسام و دڵ خۆش کرد بە کارە جوان و نوێیەکانی !
ئەپڵ ئەم ساڵ باسی ٥ بابەتی نوێی کرد و ئەمه‌ش پێش ئەوەی دەست بە باس کردنی کۆنفرانسەکە بکەین بە کورتی باسێک لەسەر WWDC 2015 ئەکەین ! لە ئێستەوە دەستم بە نوسینی بابەتەکانی کۆنفرانسەکە کردوە بەڵام ئێستە تەنھە کورتەیێک لەسەر کۆنفرانسەکە باس ئەکەین !
کورتەیێک لەسەر WWDC 2015
١.OS X: El Capitan
٢.iOS 9
٣. Pay
٤.watchOS 2 & Swift ( ژێدەرکراوە )
٥. Music
١. OS X El Capitan
سیستەمی بەکارخەری ماک ناوی گۆڕدراو ناوی نوێی بو بە El Capitan
El Capitan شاخێکی نەتەوەیی و گەلی Yosemite یە لە باکوور پێک دێت و لە رۆژاوا کۆتای پێ دێت !
ئەپڵ وەکو ساڵانی ڕابردو ناوی سیستەمی بەکارخەری لە دەوروبەری California ئیلھام وەرگرتوە و لە ڕاستی دا ئەپڵ لەم سیستەمی بەکارخەری نوێیە دا زۆرتر لەسەر ئەزموون و کارایی سیستەمی نوێ کردۆتەوە !
لەگەل El Capitan ئیتر لەمەو بە دوا وەکو کە لە ویندۆز دا لە بەشی پەنجەرە دا ئەتوانین کارەکانمان بە ئاسانتر ئانجام بدەین ، ھەرجەند بە ڕای منیش ئەپڵ ئەبوایە ئەم کارەی پێشوتر کردبا بەڵام نازانین بۆ ھەتا ئێستا ڕاوەستا بەڵام دوو بارە ھەر دەست خۆشیان لێ ئەکەین !
لە لایه‌کیشەوە بە ھاوکاری تەکنیکی مێتاڵ لەمەو بە دوا کارامەیی چالاکی و ھێڵکاریانە ئاسانتر ئەتوانین ئەنجام بدەین یانی لەمەو بە دوا یاریەکان و بەرنامەکان کە دروست ئەکردرێن کارامەیی باشتریان ئەببێت !
٢. iOS 9 ve Swift ( ژێدەرکراوە )
Siri :
خزمەتگوزاری Siri ئەستە زۆر لە جاران ئاقلترە و زۆر بە باشی ئیش ئەکات بۆ نموونە ئەگەر ئێوە سه‌یاره‌ لێ دەخورن Siri ھەست بە تۆ ئەکات و بە پێی ھەست کردنی خۆی رەفتار لەگەل تۆ ئەکات یاخود ئەگەر بیستۆکەکان وەسڵی ئامێرەکەت ئەکەیت Siri بەرنامەی موزیک ئەکاتەوە !
یانی لەمەو بە دوا Siri بە پێی ھەڵسو کەوتی ئامێر حەڕەکە ئەکات و ڕێگە بە ئێمە نیشان ئەدەت !
نھێنێتی :
Siri ھەموو دارەوەکانتان بە ئانۆنیم ھەڵدەگرێت، ھەر شتێک کە بە Siri ئەیکەن لەگە ھەژماری ئەپڵ ھاوپەیوەند ناکردرێت و لەمەو بە دوا لە شوێنی ٤ رەنووس ٦ رەنووس دادەندرێت !
Spotlight
تایبەتمەندیە تازەکانی Spotlight لەمەو بە دوا لە ناو بەرنامەکانیش دا چالاک ئەببێت بۆ نموونە کە لەسەر فەیسبووک شتێک بڵاو ئەکەینەوە پێویست ناکات بەرنامەی فەیسبووک بکەینەوە ئیتر ئەتوانین بە Spotlight بیکەین
کە وەکو لە وێنەکانیش دا ئەیبینن ئای ئۆس ٩ تایبەتمەندی باشی بۆ زیاد کراوە
تێبینییەکان Note
ئەتوانین بڵێین Note ئەم جارەیەن زۆر زەنگینترە لە بەرنامەکانی تر چوونکە بە تەواوی گۆڕانکاریه‌کی زۆر باش و بەسوودی بۆ ھات لەگەل ئای ئۆس ٩ دا کە ئەتوانن لەمەو بە دوا ئەتوانن نیگارکێشانی بکەن یاخوت وێنە دابنێن !
نەخشەی ئەپڵ
بەرنامەی Map لەمەو بە دوا خزمەتگوزاری Public transport ( ترانزیت ) بۆ زیاد ئەببێت کە پێویست ناکات بەرنامەی زیادە بەکاربێنین بۆ زانینی کاتی رۆیشتن و گەیشتن بەڵام لە سەرەتا دا تەنھا لە وڵاتی ئەمریکا، چین و ئەڵمانیا چالاک ئەببێت ھەروەھا ئەگەر چالاک ببێت ئەتوانین پۆڵی کرە بە  Pay بدەین
Newsstand
وەتا کۆشکی رۆژنامە فرۆشتن ئیتر لە ئای ئۆس ٩ دا نامێنێت و ناوی ئەم بەرنامەیە ئەببێت بە News بێجگە لە ناوی ھەم لە سیستەمی ئەم بەرنامەیە دا زۆر گۆڕانکاری بەسەر دێت بۆ نموونە ئیتر ئەتوانین رۆژنامە بخوێنینەوە یاخوت بابەتی وێبگەیەکان لەسەر بەرنامەی News بخوێنینەوە
QuickType
تایبەتمەندی QuickType بۆ ئای پاد یش ھات ئیتر لە ئای پاد یش دا ئەتوانین کۆپی، بڕین، پێوەنوساندن بکەین !
پشتگیریی شاشە جودا کردنەوە
لەگەل ھاتنی ئای ئۆس ٩ دا پشتگیریی شاشە جودا کردنەوە تەنھا بۆ ئای پاد و بۆ ماك دێت یانی لە یه‌ک شاشە دا ئەتوانین ٢ بەرنامەی جیاواز بکەینەوە و ئەم تایبەتمەندیە تەنھا بۆ ئای پاد ٢ كالاک ئەکردرێت !
ھەروەھا تایبەتمەندی Slide Over بۆ iPad Air, Air 2, mini 2 , mini 3 چالاک ئەکردرێت !
Power Saving Mode
لە کەمترین دەرسەدی شەحنی ئامێرەکە دا بە تایبەتمەندی نوێ Power Saving Mode ئامێرەکە ھەتا ٣ کاتژمێر ئەتوانەن ئیشی پێ بکەن !
Games console Quality
بێجگە لە Metal API ئەپڵ ئەم تەکنیکانەی SpriteKit, SceneKit, GameplayKit, Model IO, ReplayKit زیاد کرد یتر لەمەو بە دوا یاریەکان بە جوانتر و ئاسان ترو بە قەبارەیه‌کی کەمتر دروست ئەکردرێن !

ئای ئۆس ٩ کەی دێت ؟

ئای ئۆس ٩ بێتای کراوە لە تەممووز و وەشانی تەواویش لە پاییز دا ھەروەھا بۆ نوێکردنەوەی ئای ئۆس ئەبێ  1.3 GB جێی خاڵی لە ئامێرەکە دا ھەببێت !

ئای ئۆس ٩ و ئامێرەکان ؟

ئای ئۆس ٩ iPad 2, iPad 3, iPad 4, iPad Air, iPad Air 2, iPad mini, iPad mini 2, iPad mini 3, iPhone 4s (!), iPhone 5, iPhone 5c, iPhone 5s, iPhone 6, iPhone 6 Plus ve iPod touch 5 یانی ئەو ئەمێرانەی کە لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ئەملاوا دروست کراون ئای ئۆس ٩ وەردەگرن !

بۆ زانیاری زیاتر تکایە رۆژانە سەردانی وێبگەی سێوێک.نێت بکەن
٣.  Pay
ناوی بەرنامەی Passbook ئیتر کرا بە ناوی Wallet ئیتر ھەموو کارتەکان و بلیتەکانتان لە یه‌ک بەرنامە دا کۆ ئەبێتەوە ، ھەروەھا  Payیش لەمەو بە دوا لەگەل بەرنامەکانی تر شیواو ئەببێت بۆ نمونە بەرنامەی Pinterest کە لەم بەرنامەیە دا ھەر شتێکی بە دڵتان بو یه‌کسەرە ئەتوانن بە  Pay بیکڕن
 Pay له‌ مانگی داھاوتو لا ئینگلتەرا بۆ بەکارھێنان چالاک ئەکردرێت
٤. watchOS 2
ئێمه‌ ئێستا کاتژمێری ئەپڵ مان نەبینەوە ئەپڵ سیستەمی بەکارخەری بۆ کاتژمێری ئەپڵ تاقیکه‌روەی بڵاو کردەوە بە ناوی watchOS 2 بەلکو لەمەو بە دوا لە ھەموو کۆنفڕانسەکان دا وەشانێکی نوێ ببینین یاخوت زووزوو !
جیاوازی watchOS 2 لەم سیستەمی بەکارخەریه‌ دا ئەوەیە کە گەشەپێدەران ئیتر لەمەو بە دوا ئەتوانن تەنھا بەرنامە بۆ کاتژمێری ئەپڵ دروست بکەین یانی پێویست ناکات بۆ ھەموو ئامێرەکان دروست بکەن بۆ ئەوەی بەرنامە بۆ ئەپڵ کاتژمێر دروست بکەن !
watchOS نوێ بەلکو لەگەل ئای ئۆس ٩ بڵاوی بکەنەوە بەڵام لە ئێستا دا تاقیکاروەی بۆ گەشەپێدەران بڵاو کرایەوە !
٥. Music
خزمەتگوزاری ئەپڵ موزیک
ئەپڵ لە کۆنفرانسی WWCD 2015 دا ھەر بە نێرەکەری خزمەتگوزاری موزیک ڕاگەیاند کە وا دیارە لە Spotify & Deezer باشتر خزمەت ئەدەت !
کۆمپانیای ئەپڵ ساڵێک لەمەو پێش کۆمپانیای Beats Music بە ٣ ملیار دۆلار کڕی و بە ژێرخانی Beats Music خزمەتگوزاری ئەپڵ موزیکی ڕاگەیاند کە بێ ئەوەی بەرنامەیه‌کی زیادە دروست بکات خزمەتگوزاری ئەپڵ موسیکی لەگەل بەرنامەی Musik کە پێشوتریش ھەبوو ھەروەھا ڕەپتی iTunes بوو ئیتر لەمەو بە دوا ئەپڵ موزیکیش لەم بەشە دا ئەبینین !
نرخ :
٣ مانگی یه‌کەم ئەتوانن ئەپڵ موزیک بێ بەرامبەر بەکاربێنن دواتر مانگانە بۆ یه‌ک ئەندام ٩.٩٩ دۆلار بۆ خێزانێكی ٦ ئەندامی ١٤.٩٩ دۆلار !
تایبەتمەندیەکان :
لە New York, Londra , Los Angeles بەرنامەکانی ڕاستەو خۆ بۆ نموونە DJایاخود Beats1 بڵاو ئەکرێنەوە !
ھەروەھا ئەلبوم، تاک، مۆسیقاژەن، بەرھەمھێن لە لیستەیه‌کی تایبەتی دا جێی خۆیان لە ئەپڵ موزیک دا دەگرنەوە !
ئەپڵ موزیک لە ٣٠ پووشپەڕ دا لە ١٠٠ وڵات دا بۆ خزمەت چالاک ئەکردرێت و لە سەرەتا دا بۆ سەکۆ ئای ئۆس، ماک ، ویندۆز بڵاو ئەکردرێ !
زانیاری زیاتر لەسەر ئەپڵ موسیک بڵاو ئەکەینەوە با خۆشمان بەکاری بھێنین ئەو کات ؛)
————————————————————————————————————————
سوپاس بۆ ئەوەی کە ئەم بابەتەتان خوێندەوە
دەتوانن بۆچونەکان تان لە خوارەوە بنووسن ئێمەش بە خۆشھالیەوە وڵام تان دەدەینەوە
بۆ ئەوەی کەسانی تریش سوود لەم بابەتە وەربگرێت تکایە ئەم بابەتە لە ( FacebookTwitter ) بڵاو بکەنەوە ! زۆر سوپاس
وه‌رگیراوه‌ : sewek.net
/* ---- Code By Ezzaii.com ---- */
زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ت ڕۆژ و به‌روارى و ساڵى دانان: Friday 12 June 2015 كاژێر: 3:55 am ڕێژه‌ى خۆێنه‌ر: ( چاوه‌ڕوان بن ) ..0 ڕێژه‌ى كۆمێنته‌كان: 0 نووسه‌ر: Unknown ئاگه‌دارمان بكه‌نه‌وه‌ گه‌ر بابه‌ت هه‌ڵه‌ى تێدایه‌ گرته‌ لێره‌ بكه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان پارێزراون ( ڕێدراوه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى )
سوپاس بۆ لێدوانه‌كه‌ت