fa-5x
هەروەک پێشبینی کرا بۆ دواجار شەوی ڕابردوو لە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ٢٠١٥ (WWDC15)، ئەپڵ وەشانی نوێی لە سیستەمی پێشکەوتووی مۆبایل ناسراو بە iOS ڕاگەیاند کەئەم وەشانەیان دەکاتە iOS9. ئەم وەشانە زیاتر درێژکراوەی وەشانی ٨ی پێشخۆیەتی بە چەند زیادکراوە و نوێکاری و چاکسازیەوە. iOS9 بەتەواوی سیستەمەکەی خێراتر و زیرەکتر کردووە و ئەو ئەپانەی باشترکردووە کە تۆ زۆرترین کات بەکاریان دێنیت. بەشێوەیەکی ناوازە و جیاواز لەپێشتر لەگەڵ ئایپاد تێکهەڵکێشکراوە.
٣- لەمەودوا لە ئای ئۆ ئێس ٩ ئامێرەکەت خۆکاران بە پشت بەستن بە شوێنەکەت و بەو بەرنامانەی کردوتەوە لەسەر شاشەی قوفڵ پێشنیاری شتت بۆ دەکات بۆ نمونە ئەگەر بیستۆکی گوێ بخەیتە ناو ئامێرەکەت خۆکارانەن پلەی لیستێک دێتە سەرشاشە و پێشنیاری لێدانی ئەو دەنگانە دەکات.
٤- ئەگەر شوێنێک بۆ ڕۆژمێرەکە زیادبکەیت ئەوا ئایفۆنەکەت خۆکارانە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کەی ئەو شوێنە بەجێ بهێڵیت.
٥- لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ٩ لەمەودوا بەهۆی گەڕانی سپۆتلایت دەتوانیت گەڕان بۆ شتی زیاتر بکەیت لەوانە خشتەی یارییە وەرزشییەکان و فیلمەکانی نێتفلێکس و زانیاری ناو ئەپەکانی تر و چەندین شتی تر.
٦- لەمەودوا بەپشت بەستن بەکاتەکان، بۆ نمونە کاتێک لە بەیانیاندا ئایفۆنەکەت دەست دەدەیتێ ئەوا لەسەر شاشەی قوفڵەکە بەرنامەی تایبەت بە بەیانیانت بۆ پێشنیاردەکات بۆ کردنەوەی.
٨- ئەپی Noted بەتەواوی نوێکراوەتەوە چەندان تایبەتمەندی بۆ زیادکراوە لەوانە تێکردنی وێنە و گۆڕینی فۆڕماتی دەق و توانای کێشانی شت بەدەست و هێنانی لینک ڕاستەوخۆ لە سەفاری و هەروەها نەخشە و چەندان شتی تر.
٩- زیادکردنی دیمەنی Transit بۆ ئەپی نەخشەکان بۆ گواستنەوە گشتییەکانی دەیان شار لە جیهان و وا بڕیاریشە وردە وردە بۆ چەندان شاری تر زیادبکرێت.
١١- لیستێک لەکورتکراوەکانی تەختەکلیل بۆ تەختەکلیلی ئایفۆن و ئایپاد وا دەکات نوسین ئاسانتر و باشتر بێت. ئەمە جگە لەوەی لەمەودوا تەختەکلیلی ئایپاد وەکو تراکپادی ماک بەبەکارهێنانی دووپەنجە بەکاربهێنن.
١٣- بۆ دواجار ئەپڵ دیمەنی لێکجیاکردنەوەی شاشە بۆ دووبەش (Split view) لەسەر ئایپاد بۆ بەکارهێنانی دوو ئەپ لەیەک کاتدا زیادکرد.
١٤- لەمەودوا ئەپە بنچینەییەکانی ئای ئۆ ئێس سوود لە تەکنەلۆژیای مێتەڵ دەبینن و بەمەش جوڵەکان و توانستی ئیشکردن بەتەواوی باشتردەبێت.
١٩- HomeKit پشتگیری ئامێری زیاتر دەکات لەوانە home security systems و mechanical blinds بە دەستگەیشتن لەدوورەوە لەڕێگەی ئای کڵاودەوە.
٢٠- CarPlay ڕێگەیەکی سەلامەتتر و زیرەکترە بۆ بەکارهێنانی ئایفۆنەکەت لەناو ئۆتۆمبێل و ئێستاش ئەوەی بۆ زیادکراوە کە ئایفۆنەکەت بە وایەرلێس بە CarPlay ببەستیتەوە.
iOS9 لەلایەن ئەپڵەوە ڕاگەیاندرا

شایەنی باسە iOS9 هەر دوێنێ لەگەڵ کۆتایی کۆنگرە بەردەست بوو و وەشانی ئەزموونی گشتیشی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و وەشانی فەرمی و کۆتایشی لە پایزی ئەمساڵ دەوەشێندرێت.
فەرمون ئەوانەی خوارەوە نوێکارییەکانن:
١- سیری لە ئێستادا ٤٠% خێراترە و لە ٤٠% دروستتر وەڵام دەداتەوە.




٧- لەمەودوا ئەگەر بیتەوێت وەبیرهێنەرەوە لەناو هەر بەرنامەیەک دروست بکەیت ئەوا دەتوانیت داوا لە سیری بکەیت ئەویش ڕاستەوخۆ وەبیرهێنەروەکەت بۆ ڕێکدەخات.





١٥- لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ٩ ئایفۆن ٦ کاتژمێرێک زیاتر پاتریەکەی خۆی دەگرێت.
١٦- ئای ئۆ ئێس ٩ بۆشایی کەمتری پێویستە وەک لە ئای ئۆ ئێس ٨ و بەمەش ئەگەر زیاتر لە ١.٥ گێگات هەبوو دەتوانی ئای ئۆ ئێس ٩ دابنێیت.
١٧- کۆمەڵێک API تازە لەوانە GameplayKitو Model I/O, وReplayKit
١٨- ئەپی تەندروستی Health چەندان نوێکاری و زیادکراوەی بۆ کراوە.


٢١- زمانی بەرنامەنوسی ناسراو بە Swift لە کۆتای ئەمساڵ دەبێتە سەرچاوە کراوە بۆ سیستەمی ماک و ئای ئۆ ئێس و لینوکس.
وهرگیراوه له : http://kitn.net/
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء