گه‌وره‌ترین هاككردن له مێژوودا ڕوویدا
|
PM:04:22:07/08/2014
|
كۆمه‌ڵێك هاككه‌ری ڕووسی ژماره‌یه‌كی زۆر ناو و پاسۆردی به‌كارهێنه‌ریان هاك كرد و ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین هاككردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرنی زانیاریی به‌كارهێنه‌ران له مێژووی ئینته‌رنێت داده‌نرێت. كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی تایبه‌ت به ئاسایشی ئینته‌رنێت ناسراو به هۆڵد سكیوریتی (Hold Security) ڕایانگه‌یاند كه دوای زیاتر له 7 مانگ له توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، كۆمه‌ڵێك هاككه‌ری ڕوسییان دۆزیوه‌ته‌وه كه ناو و پاسۆردی یه‌ك ملیار‌و 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان له‌ڕێگه‌ی زیاتر له 420 هه‌زار وێبسایتی سه‌ر تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت هاككردووه. هۆڵد سكیوریتی، له پۆستێكیدا بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی ئنیته‌رتێت ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر شاره‌زایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بیت یان ته‌نها به‌كارهێنه‌رێكی ساده، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنیت ئه‌وا ده‌شێت ئه‌م هاككردنه گه‌وره‌یه تۆشی گرتبێته‌وه". به‌گوێره‌ی هه‌ردوو پێگه‌ی نیویۆرك تایمز و وێڵد ستریت جۆرناڵ، هاككه‌ره ڕوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن هۆڵد سكیوریتی به سایبه‌رڤۆر (CyberVor) ناونراون ( ڤۆر به زمانی ڕوسی به‌مانای "دز" دێت) ، ته‌نها پێگه‌ی گه‌وره‌و ناسراوه‌كانیان نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو زانیاریی كه‌سیی یه‌ك ملیار‌و 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان له سه‌دان هه‌زار پێگه‌وه‌ر دزیووه له‌گه‌ڵ هاككردنی 500 ملیۆن ئیمه‌یڵ. ئه‌و دوو پێگه‌یه ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند كه ئه‌و كۆمه‌ڵه هاكه‌ره نزیكه‌ی 10 كه‌سێك ده‌بن كه پێده‌چێت له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا بن و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ش كه به‌كاریان ده‌هێنن كه‌وتوونه‌ته ڕوسیاوه، جگه‌له‌وه‌ش بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه كه هه‌ندێكیان پرۆگرام ده‌نووسن و ئه‌وانی دیكه داتا‌و زانیاری ده‌دزن. ئاماده‌كردنی: هزر كوردستانی سه‌رچاوه: WSJ Cnet GlobalPost |
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء