باشترين 15 تايبەتەمەندی لە ئای ئۆ ئێسی 9 بۆ ئايفۆن و ئايپاد
خەندان - سەربەست نەجمەدين
لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو و بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای ئەپڵ بەنيازە ئای ئۆ ئێسی نۆ، بۆ ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد بخاتە بازاڕەکانييەوەو بەشێوەی خۆکارانە داوا لە بەکارهێنەرانی بکات ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی ئامێرەکانيان بەرزبکەنەوە.
پێش راگەياندن و بڵاوکردنەوەی، کۆمەڵێک تايبەتمەندی ئەو ڤێرژنە نوێيەی ئای ئۆ ئێس خراوەتەڕوو و زۆرترين گۆڕانکاريشی تێداکراوە، لە ئێستادا ١٥ تايبەتمەندی ئەو ڤێرژنە بەرز دەنرخێندرێت و بە باشترين تايبەتمەندی داندراون کە ئەمانەن:
١- بەرزکردنەوەی توانای باتری ئايفۆن و ئايپادەکان بۆ ئاستێکی باشتر و بەهێزتر.
٢- ئەم ڤێرشنە خۆکارانە نوێدەبێتەوەو قەبارەيەکی بچووکتريشی هەيە بەبەراورد بە ڤێرشنەکانی پێشوو هەروەها بۆ سەرجەم جۆر و ژمارەکانی ئايفۆن و ئايپاد دەبێت.
٣- وێنەکان باشتر رێکدەخات.
٤- شێوازێکی نوێ و ئاسانتری هەيە بۆ کردنەوەی بەرنامەکان.
٥- دەتواندرێت شاشەکە بکرێت بە دوو بەش يان زياترەوە، واتە لە يەک کاتدا شاشەکە هەم فەيسبووکی پێ بکەيتەوە هەم ڤايبەريش.
٦- ئەپڵ ماپ، واتە نەخشەی ئەپڵ چەند تايبەمەندييەکی بۆ زيادکراوەو نوێکراوەتەوە.
٧- گەڕانەکەی باشترکراوەو بەشێوەيەی پرسيار و وەڵاميش بەکارهێنەر دەتوانێت بەدوای شتێکدا بگەڕێت لەناو ئامێرەکەی.
٨- زيادکردنی بەرنامەی هەواڵیی ئەپڵ.
٩- کۆنێکتکردنی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکان باشترکراوەو لە رێگەی وايفايشەوە دەتوانرێت ئەو کارە بکرێت کە جاران تەنيا بلوتوس بوو.
١٠- زيادکردنی گواستنەوە لە ئەندرۆيدەوە بۆ ئای ئۆ ئێس واتە کاتێک بەکارهێنەرێکی ئەندرۆيد دەيەوێت ئامێرێکی ئای ئۆ ئێسی پێبێت و شتەکانی بگوازێتەوە ئەوا دەتوانێت ژمارە مۆبايلەکان و نامەکان و وێنەکان و هتد.. بگوازێتەوە.
١١- زيادکردنی پێشنياری گەڕان بۆ شتێک لە ئامێرەکەت.
١٢- پەسەندکردنی تێبينييەکان.
١٣- زيادکردنی ئاگادارکردنەوە لە مينيۆکاندا.
١٤- زيادکردنی بەتنی گەڕانەوە لە بەرنامەکاندا.
١٥- باشترکردن و بەهێزکردنی لايەنی پاراستن و ئاسايشی ئامێرەکە.




%
%
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء