سەرەتا پێویستە ئەم دوو نەرمەکاڵایە دابەزێنە ناوی کۆمپیوتەرەکاتان:
یاخود سەردانی سایتی سەرەکی بکە بۆ بەکارهێنەری سیستەمەکانی تر وەکو ماک ئۆ ئێس
- ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دانانی جەیلبرەیک بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢ تا ٩.٣.٣:
بۆ زیاتر سود وەرگرتن لە بابەتەکەدا بە پێیوستم زانی بابەتەکە بە شێوەی دەقییش ڕوون بکەمەوە و بفەرموون لەخوارەوە هەنگاو بەهەنگاو کردارەکە ئەنجام بدەن:
- ئەو نەرمەکاڵایانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا پێویستە داتگرتبن.
- سەرەتا نەرمەکاڵای Cydia Impactor دەکەینەوە سەیری وێنەی خوارەوە بکەن.
- پێیوستە ئامێرەکەت به كۆمپیوتهرهكهتهوه پەیوەست بێت و کاتێک ئاگاداریەک هاتەسەر تۆ کرتەیەک لهسهر Trust بكه.
- پاشان Cydia Impactor بکەوە و نەرمەکاڵای NvwaStone ڕابکێشە ناو سیدیا ئیمپاکتەر و بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە:
- پاشان پێویستە کرتەیەک لە سەر Start بکەیت
- دواتر پێویستە کرتەیەک لەسەر OK بکەیت و سەری ئەم وێنەی خوارەوە بکە
- دوای کرتە کردن لەسەر OK پەنجەرەیەکی تر دەبێتەوە و پێویستە هەژماری ئەپل ئادی خۆت و وشەی نهێنی خۆت بنوسیت و کرتەیەک لەسەر OK بکەیت، وەک لەم وێنەی خوارەوە دیارە:
- پاشان سیدیا ئیمپاكتەر خۆکارانە نەرمەکاڵای پانگو دادهبهزێنێته ناو ئامێرهكهت وەک لە وێنەکە دیارە.
- پاشان پێویستە لەناو ئامێرەکەت کە ئایفۆنە یان ئایپادە یان ئایپۆدە ئەم رێگەیە ئەنجام بدەیت کە پێویستە بڕۆیت بۆ Settings -> General -> Device Management و هەژماری ئەپل ئایدی خۆت لەسەرە کرتەیەک بکە و دواتر کرتەیەک لەسەر Trust بکە و سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ بەرچاوڕوونی:
- پاشان لهناو ئامێرهكەت نەرمەکاڵای Pangu بدۆزەرەوە و پەنجەی پێدا بنێ و دەکرێتەوە و پێویستە پەنجە لەسەر OK بکەیت وەک ئەم وێنەی خوارەوە:
- دواتر پێویستە پەنجە لهسهر Start بكهیت بۆ دەست پێکردن و دابەزاندنی جەیلبڕەیک و سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە
- دوای جێ بە جێ کردنی ئەم هەنگاوەی سەرەوە، دوگمەی پاوەر دابگرە یەک جار بۆ داخستنەوەی شاشەی موبایلەکەت تاوەکو شاشەکە بکوژێتەوە. دوای چەند چرکەیەک ئاگاداریەک دێتە سەر ئامێرەکەت پێت را دەگەیەنێت بەسەرکەتووی ئامێرەکەت جەیلبرەیک کرا و دوای ئەوە خۆی ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و دادەگیرسێتەوە. پیرۆزە و ئێستا دەتوانیت لەسەر شاشە پەنجە بە نەرمەکاڵای سیدیا بنێیت و بیکەیتەوە و چێژ لەم هەموو تویک و ئەپە ناوازانەی ناو سیدیا وەربگریت و بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس ئەنجام بدەیت.
تێبینی: دوای دابەزاندن و کوژانەوەی ئامێرەکەت وێنۆژکە واتە ئایکۆنی سیدیا زیاد دەبێت لەسەر ئامێرەکەت. پەنجە بنێ بەسەری و پێویستە تویکی pangu 9.0 x untether دابەزێنی تاوەکو لە کاتی کوژانەوەی ئامێرەکەت توشی کێشەی نەکردنەوەی سیدیا نەبیت. ئەمە بۆ وەشانی ٩ یە بەڵام گروپی بانگوی لەگەل گروپی بلا هاد بەزوترین کات پاچێک بڵاودەکەنەوە بۆ نوێ کردنەوەی سیدیا بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت بۆ سیدیا. بەهیوای سود وەرگرتن،
سهرچاوه سایتى . kitn.net
سوپاس بۆ ئاماده كردنیان .
خارج الموضوع تحويل الاكوادإخفاء الابتساماتإخفاء